خامنه‌یی: بریتانیا چه‌ته‌یی ده‌ریا ده‌كات و كه‌شتییه‌كه‌مان ده‌دزێت
بریتانیا چه‌ته‌یی ده‌ریا ده‌كات و كه‌شتییه‌كه‌مان ده‌دزێت، سه‌ره‌تا تاوان ئه‌نجام ده‌ده‌ن و دواتر به‌رگی یاسایی بۆ ده‌دورن
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی نوسینگه‌کەی، عەلی خامنه‌یی، رابەری باڵای شۆڕشی کۆماری ئیسلامی ئێران له‌گه‌ڵ وتارخوێنانی هه‌ینیدا كۆبوه‌ته‌وه و رایگەیاندوە، "بریتانیا چه‌ته‌یی ده‌ریا ده‌كات و كه‌شتییه‌كه‌مان ده‌دزێت، سه‌ره‌تا تاوان ئه‌نجام ده‌ده‌ن و دواتر به‌رگی یاسایی بۆ ده‌دوورن، ئێران و ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕیان به‌م رژێمه هه‌یه، ئه‌م شه‌یتانییه بێ وه‌ڵام ناهێڵنه‌وه، كه كات و شوێنی خۆی هات، وه‌ڵامی پێویست ده‌درێته‌وه".
هۆكاری مانه‌وه‌ی كێشه جددییهكانمان له‌گه‌ڵ وڵاتانی یه‌كێتیی ئه‌وروپا ئه‌وه‌یه خۆبه‌زلزانن
لەبارەی رێککەوتنامەی ئەتۆمی خامنه‌یی ئاماژەی بەوەشکردوە، "هۆكاری مانه‌وه‌ی كێشه جددییهكانمان له‌گه‌ڵ وڵاتانی یه‌كێتیی ئه‌وروپا ئه‌وه‌یه خۆبه‌زلزانن، ئه‌گه‌ر وڵاتی به‌رامبه‌ریان لاواز بێت ئه‌و خۆبهزلزانییهیان ئه‌نجامی ده‌بێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر بزانن و له روی راسته‌قینه‌ی وڵاتی به‌رامبه‌ریان تێ بگه‌ن ئه‌وا شكست ده‌هێنن".
عەلی خامنه‌یی رونیکردوەتەوە، "ئێمه به زیاده‌وه پابه‌ندبوین به بهڵێننامهكانهوه، ئێستا له‌به‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ی ئه‌وانه وڵاتانی ئه‌ندام له یه‌كێتیی ئه‌وروپا كاردانه‌وه‌یان هه‌یه و ده‌ڵێن بۆ ئه‌و هه‌نگاوانه ده‌نێن".
هەفتەی رابردو هێزی دەریایی شاهانەی بریتانیا دەستیان بەسەر کەشتییەکی نەوتهەڵگری ئێران‌دا گرت لە گەروی هورمز، شەممەی رابردوش 14ی تەموز دەستەی بەڕێوەبردنی کەشتییە نەوتییەکەی ئێران ئازادکران.
خەندان
