رووسیا هۆشداری له ئه‌گه‌ری به‌كارهێنانی هێز له دژی ئێران ده‌دات
له لێدوانێكدا بۆ رادیۆی "كۆمسۆمۆلسكایا برافدا"ی رووسی، زاخارۆڤا گوتی: "ئێستا كه‌سانی ناشاره‌زاش له بواری سیاسی و سه‌ربازی، ده‌توانن به ئاسانی هه‌ست به ده‌رهاوێشته‌كانی ئه‌گه‌ری به‌كارهێنانی هێز له دژی ئێران بكه‌ن، پێشتریش له 10 ساڵی رابردوودا زۆر سیناریۆی هاوشێوه‌مان بینیون، هێشتا كاریگه‌ریی كرده سه‌ربازییه‌كان له لیبیا، سووریا و یه‌مه‌ن هه‌ر ماون، ئاشكراشه كه جێبه‌جێكردنی هه‌مان سیناریۆ له‌گه‌ڵ ئێرانیش كاولكاری بۆ ناوچه‌كه به‌دواوه ده‌بێت".
زاخارۆڤا ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی تا ئێستا هیچ ده‌رچه‌یه‌كی بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی سه‌قامگیری بۆ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست نه‌دۆزیوه‌ته‌وه"، گوتیشی: "گرژییه‌كانی ئه‌م دواییه هه‌موو لایه‌كی تۆقاندووه، مه‌به‌ستم وڵاتانی زلهێز و رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه".
دوای ئه‌وه‌ی ساڵی رابردوو دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا كشانه‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ی له رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی ئێران راگه‌یاند و سزای نوێی به‌سه‌ر تاران‌دا سه‌پاند، دواجار ئه‌مساڵ ئێرانیش وه‌ك كاردانه‌وه‌یه‌ك بۆ ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی ئه‌مریكا رایگه‌یاند، چیتر ئه‌ویش پابه‌ندی ئه‌و رێككه‌وتنه نابێت و له مانگی رابردوو رێژه‌ی پیتاندنی یۆرانیۆمه‌كه‌ی بۆ به‌رزتر له ئاستی رێگه‌پێدراو راگه‌یاند، به‌مه‌ش گرژییه‌كانی نێوان تاران و واشنتن له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست پێی نایه قۆناخێكی مه‌ترسیدار.
K24
