مۆگێرینی: لایەنەكانی رێككەوتنە ئەتۆمیەكە هەنگاوەكانی ئێران بە پێشێلكاری گەورە هەژمارناكەن

مۆگێرینی: لایەنەكانی رێككەوتنە ئەتۆمیەكە هەنگاوەكانی ئێران بە پێشێلكاری گەورە هەژمارناكەن
وەزیری دەرەوەی یەكێتی ئەوروپا رایگەیاند، ئەو لایەنانەی واژۆیان لەسەر رێككەوتنە ئەتۆمیەكە هەیە، پێیان وایە هەنگاوەكانی ئەمدواییەی ئێران بە پێشێلكاری گەورە هەژمارناكەن.

ئەو وڵاتانەی واژۆیان لەسەر رێككەوتننامە ئەتۆمیەكەی ئێران هەیە، هەنگاوەكانی ئەمدواییەی وڵاتەكە بە پێشێلكاری گەورە هەژمارناكەن


فێدریكا موگێرینی، وەزیری دەرەوەی یەكێتی ئەوروپا لەمیانی لێدوانێكدا رایگەیاند، "ئەو وڵاتانەی واژۆیان لەسەر رێككەوتننامە ئەتۆمیەكەی ئێران هەیە، هەنگاوەكانی ئەمدواییەی وڵاتەكە بە پێشێلكاری گەورە هەژمارناكەن".

ئێستا هیچ نیازێك لە لایەن ئەو وڵاتانەوە نیە، بە مەبەستی كاراكردنی میكانیزمی چارەسەركردنی گرژیی و ئاڵنگاریەكانی تایبەت بەو رێككەوتنە ئەتۆمیە


ئاماژەی بەوەشكردن "ئێستا هیچ نیازێك لە لایەن ئەو وڵاتانەوە نیە، بە مەبەستی كاراكردنی میكانیزمی چارەسەركردنی گرژیی و ئاڵنگاریەكانی تایبەت بەو رێككەوتنە ئەتۆمیە".

وتەكانی موگێرینی هاوكاتە لەگەڵ بەردەوامی گرژیی و ئاڵۆزیەكانی نێوان ویلایەتەیە یەكگرتوەكانی ئەمریكا و ئێران، كە هۆكارە سەرەكیەكەی ئەو رێككەوتننامە ئەتۆمیەی ئێرانە كە ساڵی 2015 ئەمریكا پاشكەشەی تێداكرد و ئێستاش داوا ئەنجامدانی رێككەوتنێكی نوێ دەكات لەكاتێكدا ئێران بە تەواوی رەتیدەكاتەوە.



خەندان
Top