ترەمپ جارێکی دیکە هۆشداری دەدات ئێران
بەپێی هەواڵێکی ئەلعەرەبیە، ئەمڕۆ سێشەممە دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەنوسیدا جارێکی دیکە هۆشداری دایە کۆماری ئیسلامی ئێران و رایگەیاند، "پێویستە ئێران زۆر ئاگاداری خۆی بێت."
ئێران زۆر شتی خراپ دەکات
ترەمپ بەرۆژنامە نوسانی راگەیاندوە، ئێران زۆر شتی خراپ دەکات، پێویستە زۆر ئاگاداری خۆی بێت.
کۆتای هەفتەی رابردو ترەمپ لە نیوجێرسییەوە هەمان هۆشداری دایە کۆماری ئیسلامی ئێران و رایگەیان پێویستە ئەو وڵاتە ئاگاداری هەنگاوەکانی بێت.
هۆشدارییەکانی ئەمریکا پاش ئەوە هات چاودێرانی نەتەوەیەکگرتوەکان جەختیانکردەوە ئێران پێشێلکاری رێکەوتنە ئەتۆمییەکەی کردوە و رێژەی زیاتری یۆرانیۆمی پیتاندوە.
خەندان
