سوپای ئێران: له ده‌ره‌وه‌ی خاكی وڵاته‌كه‌مان رووبه‌ڕووی ده‌ستدرێژیكاران ده‌بینه‌وه
مووسه‌وی گوتیشی: ئه‌گه‌ر په‌لاماری ئێران بده‌ن، هیچ شتێكیان له ناوچه‌كه بۆ ناهێڵینه‌وه له سه‌رباز و پاشكۆكانیان هه‌مووی له ناو ده‌به‌ین.
هه‌روه‌ها گوتی: ئێمه جدیین و سوورین له‌سه‌ر تێكشكاندنی هه‌ژموونی هێزه ده‌ستدرێژیكاره‌كان له ناوچه‌كه.
رۆژی 12ی ئایاری رابردوو، چوار كه‌شتی ئیمارات و رۆژی 13ی حوزه‌یران دوو كه‌شتی نه‌وت گوێزه‌ره‌وه له ده‌ریای عومان رووبه‌ڕووی په‌لامار بوونه‌وه.
هاوكات ئه‌مڕۆش ئێران رایگه‌یاند، فڕۆكه‌یه‌كی بێ فڕۆكه‌وانی ئه‌مه‌ریكیان له ئاسمانی ئێران تێكشكاندووه.
ئه‌مه‌ریكا دانی ناوه به تێكشكانی فڕۆكه‌كه‌ی به‌ڵام ره‌تیده‌كاته‌وه له ئاسمانی ئێران بووبێت.
K24
