به‌رپرسانی باڵای ئه‌مه‌ریكا، گاڵته به مووشه‌كه نمایشكراوه‌كانی ئێران ده‌كه‌ن و دەڵێن نیوەی مووشه‌كه‌كانی فۆتۆشۆپه
تیمی په‌یوه‌ندییه‌كانی سه‌ر به وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا DOS، گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی له تویته‌ر بڵاوكردووه‌ته‌وه، كه تێیدا برایان هۆك ده‌ڵێت: "تاران به فۆتۆشۆپ وێنه‌كانی ده‌ستكاری كردووه، بۆ ئه‌وه‌ی توانا و هێزه مووشه‌كییه‌كانیان زیاتر ده‌ربخات و بانگه‌شه‌ی ئه‌وه بكات فڕۆكه‌ی جه‌نگی نوێی درووست كردووه، ئه‌وه‌ش له رێگه‌ی ده‌ستكاریكردنی وێنه‌ی فڕۆكه كۆنه‌كان".
برایان هۆك، پێشتریش له لێدوانێكدا رایگه‌یاندبوو، "به هیچ شێوه‌یه‌ك پێناچێت رژێمی ئێران بزانێت گه‌له‌كه‌ی زیره‌كتره له‌وه‌ی به‌و بانگه‌شه بێ بایه‌خانه بخه‌ڵه‌تێت".
پێشتریش ئێران فڕۆكه‌ی جه‌نگی "كه‌وسه‌ر"ی نمایشكرد و رایگه‌یاند، درووستكراوی كه‌رتی سه‌ربازی خۆیانه، به‌ڵام دواتر وێبسایته تایبه‌تمه‌نده‌كانی بواری فڕۆكه جه‌نگی بڵاویانكرده‌وه، "كه‌وسه‌ر" هه‌ر فڕۆكه‌ی "ئێف 5"ی ئه‌مه‌ریكییه و هه‌مان دیزاینی هه‌یه.
K24 -
