کۆمسیۆنی هەڵبژاردنی تورکیا داوایەکی ئاکەپە رەت دەکاتەوە

کۆمسیۆنی هەڵبژاردنی تورکیا داوایەکی ئاکەپە رەت دەکاتەوە
کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی تورکیا داوایەکی پارتی داد و گەشەپێدان (ئاکەپە)ی دەسەڵاتدار رەت دەکاتەوە.

دوای سەرکەوتنی کاندیدانی پارتی گەلی کۆماری (جەهەپە) لە هەڵبژاردنی شارەوانییەکان لە ئیستەبوڵ و ئەنقەرە، ئاکەپە داوای رەتکردنەوەی ئەنجامی هەڵبژاردنی لەو دوو شارەدا کرد.

ئەمڕۆ هەینی 5-4-2019، کۆمسیۆنی هەڵبژاردنی تورکیا داوایەکەی ئاکەپەی رەت کردەوە بۆ هەڵوەشاندنەوەی ئەنجامی هەڵبژاردن لە ئیستەنبوڵ.

ئاکەپە حزبێکی ئیسلامیی سەر بە رەوتی ئیخوان موسلیمینە. رەجەب تەییب ئەردۆغانی سەرۆک کۆماری تورکیا، سەرۆکایەتیی ئەو حزبە دەکات.

رۆژی ٣١-٣-٢٠١٩، لە ھەموو شارەکانی باکووری کوردستان و تورکیا، ھەڵبژاردنی شارەوانی، ئەنجومەنی پارێزگاکان و موختاری گوندەکان، ئەنجام درا.









باسنيوز
Top