ژنە پەرلەمانتارێکی فەلەستینی ئازاد کرا

ژنە پەرلەمانتارێکی فەلەستینی ئازاد کرا
ژنە پەرلەمانتارێکی فەلەستینی لە گرتووخانەکانی ئیسرائیل ئازاد کرا.

سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ پێنجشەممە 28-2-2019، دەسەڵاتدارانی ئیسرائیل خالیدە جەڕاڕ، ئەندامی ئەنجومەنی یاسادانان (پەرلەمان)ی فەلەستینییان ئازاد کرد.

خالیدە جەڕاڕ لە بازگەی سالم ئەلعەسکەری لە رۆژئاوای شاری جەنین دوای زیندانیکردنی بۆ ماوەی 20 مانگ، ئازاد کراوە.

ئەو ژنە پەرلەمانتارە بە تۆمەتی ئەندامبوون لە (بەرەی میللی بۆ رزگاریی فەلەستین) دەستگیر کرابوو.









باسنيوز
Top