نەتانیاهۆ لەگەڵ سەرکردەکانی چوار وڵاتی عەرەبی کۆ دەبێتەوە

نەتانیاهۆ لەگەڵ سەرکردەکانی چوار وڵاتی عەرەبی کۆ دەبێتەوە
سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل لەگەڵ سەرکردەکانی چوار وڵاتی عەرەبی کۆ دەبێتەوە و جێگری سەرۆکی ئەمریکاش باسی قۆناغێکی نوێ دەکات.

مایک پێنس، جێگری سەرۆکی ئەمریکا لە وارشۆی پایتەختی پۆڵەندا، رایگەیاندووە، کە بنیامین نەتانیاهۆی سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل و سەرکردەکانی بەحرێن، سعودیە، ئیمارات و یەمەن لە وارشۆ ”نان لەگەڵ یەکتر دەخۆن“ و بە یەکەوە بەشداریی کۆنگرەیەک بۆ هەڕەشەکانی سەر رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، دەکەن.

مایک پێنس خۆشحاڵیی بەرپرسانی وڵاتەکەی بەو نزیکبوونەوەیەی ئیسرائیل و ئەو چوار وڵاتەی کەنداوی عەرەبی نیشان داوە و رایگەیاندووە، ئەو پێکەوەبوونە ”هێمایەکی هاریکاری و هیوایە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست“.

ئەمڕۆ کارەکانی کۆنگرەی وارشۆ بۆ ئاسایشی رۆژهەڵاتی ناوەراست و رووبەڕووبوونەوەی ”مەترسییەکانی ئێران“ لە وارشۆ بە بەشداریی بەرپرسانی باڵای 60 وڵات، بە فەرمی دەستی بە کارەکانی کرد.

هەرچەندە هەموو وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی ئیسرائیل بە تاکە دوژمنی خۆیان دەزانن و بەشێکیان بەردەوام لە میدیاکانەوە هەڕەشەی لەناوبردنی ئەو دەوڵەتە دەکەن، بەڵام بەشێک لەو وڵاتە عەرەبی و ئیسلامییانە پەیوەندیی راستەوخۆیان لەگەڵ ئیسرائیل هەیە.










باسنيوز
Top