بوتەفلیقە بۆ پێنجەم جار خۆی بۆ سەرۆکایەتیی جەزائیر هەڵدەبژێرێتەوە
بەپێی هەواڵی میدیاکانی رۆژئاوای عەرەبی، عەبدولعەزیز بوتەفلیقەی سەرۆکی ئێستای جەزائیر هەوڵی پێنجبارە بوونەوە بە سەرۆکی وڵاتەکەی، دەدات.
بەپێی دەستووری جەزائیر، پێویستە 30 رۆژ پێش کۆتایی هاتنی وادەی سەرۆکایەتی، هەڵبژاردنی سەرۆک ئەنجام بدرێ و دوا وادەی سەرۆکایەتیی خولی چوارەمی عەبدولعەزیز بوتەفلیقەش، رۆژی 28ـی نیسانی 2019ـەیە.
بەرپرسانی ئەو وڵاتە باس لەوە دکەن، کە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی لە رۆژی 11، یان 18 یان 25ـی ئەم مانگە (مانگی 1ـی 2019) ئەنجام دەدرێت.
بوتەفلیقە، کە لە ساڵی 1937 لەدایک بوو. بە رەچەڵەک دەچێتەوە سەر گەلی ئەمازیغی. لە مانگی 11ـی 2005 تووشی نەخۆشییەک بووە و بەهۆیەوە لەسەر کورسیی کەمئەندامان دانیشتووە و توانای جووڵەی سنووردار بووە.
خولەکانی سەرۆکایەتیی بوتەفلیقە:
- خولی یەکەم. ساڵی 1999.
- خولی دووەم، ساڵی 2004.
- خولی سێیەم، ساڵی 2009.
- خولی چوارەم، ساڵی 2014.
باسنيوز
