ڕووداوی كوشتنى دوو خوشكى سعوودی له ئه‌مریكا هاوشێوه‌ى خاشقچی هه‌را ده‌نێته‌وه
دوو كچه‌كه، دواى نزیكه‌ى دوو مانگ له‌دیار نه‌مانیان، به مردوویی له‌سه‌ر ڕووبارێك دۆزرانه‌وه، كه به یه‌كه‌وه به‌سترابوونه‌ته‌وه.
پۆلیسی نیویۆرك، ڕای گه‌یاند، تالا فارع (16 ساڵ) و ڕۆتانا فارع (22 ساڵ) دوو خوشكى سعوودین و له ویلایه‌تی فێرجینیا ده‌ژیان، پێش نزیكه‌ى دوو مانگ هه‌واڵى دیار نه‌مانى یه‌كێكیان به پۆلیس درابوو.
تائێستا پزیشكى دادوه‌رى، هۆكارى مردنى دوو خوشكه‌كه‌ى دیارى نه‌كردووه، كه ئایا كوشتن بووه، یان خۆكوشتن. له‌وباره‌یه‌وه، نووسینگه‌ى پزیشكى دادوه‌رى ویلایه‌ته‌كه، ڕای گه‌یاند، ته‌رمه‌كان كه له 24ى ئۆكتۆبه‌ر له‌لایه‌ن كه‌سێكی ڕیبواره‌وه دۆزراونه‌ته‌وه، شی نه‌بوونه‌ته‌وه، ئه‌وه‌ش ئاماژه‌یه بۆ ئه‌وه‌ى ماوه‌یه‌كی زۆر نییه، گیانیان له‌ده‌ست داوه.
ئاژانسى ئه‌سووشیتد پرێس، له‌سه‌ر زارى پۆلیسی ئه‌مریكاوه، ئه‌وه‌ى گواسته‌وه، كه باوكى دوو كچه‌كه، به لێكۆڵه‌رانى ڕاگه‌یاندووه، ڕۆژێك پێش دۆزینه‌وه‌ى ته‌رمه‌كان، له‌لایه‌ن به‌رپرسێكى باڵیۆزخانه‌ى سعوودیه له واشنتۆن، په‌یوه‌ندی ته‌له‌فونى پێوه‌كراوه و داواى كردووه، ئه‌مریكا جێبهێڵن، چونكه دوو كچه‌كه‌ى داواى په‌نابه‌رێتی سیاسی‌یان كردووه.
به‌پێی میدیاكان، پێشتر ده‌سه‌ڵاتدارانى ئه‌مریكا، پێیانوابوو، دو خوشكه‌كه پێكه‌وه خۆیان كوشتووه، به‌ڵام دواى دیار نه‌مانیان بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر و دۆزینه‌وه‌ى ته‌رمه‌كانیان له نیویۆرك، پرسیارى دیكه هاتووه‌ته ئاراوه.
كونسوڵخانه‌ى سعوودیه، له ڕاگه‌یاندراوێكدا، گوتی: "پارێزه‌رمان بۆ دۆسییه‌كه داناوه و باڵیۆزخانه‌ى سعوودیه‌ش له واشنتۆن، هه‌موو هاریكارییه‌ك پێشكه‌ش به خێزانى دوو كچه‌كه ده‌كات".
پۆلیسی ئه‌مریكاش له باره‌ى دوو ته‌رمه‌كه‌وه، ڕای گه‌یاند، كه ئاسه‌وارى لێدانیان پێوه دیار نییه و جلى ته‌واویشیان له‌به‌ردا بووه.
باسنيوز
