له فڕۆكه‌خانه‌ی نوێی ئیستەنبووڵ كە گەورەترین فڕۆكه‌خانه‌یە لە جیهان یەکەم گەشتی ئەنجامدا
گەشتەکە کاژێر 17:40 خولەکی ئێواره‌ی رۆژی چوارشەممە به‌كاتی ناوخۆی توركیا له‌لایه‌ن فڕۆكه‌یه‌كی جۆری Boeing - 737ی هێڵی ئاسمانیی توركییه‌وه بۆ فڕۆكه‌خانه‌ی ئه‌رجانی قوبروس ئه‌نجامدرا.
رۆژی دووشەممە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی ئیستەنبووڵ لە تورکیا کرایەوە، کە دەبێتە گەورەترین فڕۆکەخانە لە جیهاندا. تورکیا خەونی ئەوەیە ئەو فڕۆکەخانەیە بکاتە گەورەترین چەقی بازرگانی لەنێوان تورکیا و سەرتاسەری جیهاندا. بەرپرسانی تورکیا ئەو فڕۆکەخانەیە بە "چەقی نوێی جیهان" ناودەبەن.
