کیم جۆنگ ئون سەردانی مۆسکۆ دەکات
دیمیتری بیسکۆڤ، گوتەبێژی سەرۆکایەتیی کۆماری رووسیای فیدڕال رایگەیاندووە، حکوومەتی وڵاتەکەی خەریکی ئامادەکارییە بۆ سەردانی کیم جۆنگ ئونی سەرۆکی کۆریای باکوور بۆ مۆسکۆ.
دیمیتری بیسکۆڤ هەروەها رایگەیاندووە، تا ئێستا وادەی سەردانەکە و ماوەی مانەوەی دیاری نەکراوە، بەڵام کیم جۆنگ ئون لەسەر بانگهێشتی فەرمیی ڤلادیمێر پوتینی سەرۆکی رووسیا، سەردانی مۆسکۆ دەکات.
لە سەردەمی جەنگی جیهانیی دووەمدا (1939-1945)، سوپای یابان دەستی بەسەر باشووری نیمچە دوورگەی کۆریادا گرت و سوپای رووسیاش دەستی بەسەر باکووری نیمچە دوورگەکەدا گرت. دوای کۆتایی هاتنی جەنگەکەش، هەر یەکە لەو دوو بەشە، بوونە وڵاتێکی سەربەخۆ، بەشە باکوورییەکە چووە ناو بەرەی یەکێتیی سۆڤیەت و بەشە باشوورییەکەش چووە ناو بەرەی یابان و ئەمریکا.
باسنيووز
