پەرلەمانتارێک: حزبوڵڵای لوبنانی رێگریی لە پێکهێنانی حکوومەت دەکات
نەدیم جەمیل، پەرلەمانتاری لوبنانی بە رۆژنامەنووسانی وڵاتەکەی راگەیاندووە، کە حزبوڵلا ژمارەیەک مەرجی داناوە، کە بەرژەوەندییەکانی خۆی دەپارێزێت و دەیخاتە پێش بەرژەوەندیی لوبنان.
نەدیم جەمیل هەروەها رایگەیاندووە، حزبوڵڵا بە مەبەستی جێبەجێکردنی مەرجەکانی، رێگریی لە پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی وڵاتەکەی دەکات.
حزبوڵڵا میلیشیایەکی شیعەمەزهەبی لوبنانییە. وەک حەسەند نەسروڵڵای ئەمینداری گشتیی ئەو میلیشیایە رایگەیاندووە، کۆماری ئیسلامیی ئێران پاڵپشتیی دارایی و سەربازیی حزبوڵڵا دەکات.
رۆژی شەممە 6/5/2018، دوای نۆ ساڵ لە ئەنجام نەدانی، هەڵبژاردنی پەرلەمانی لوبنان بەڕێوەچوو.
رۆژی 24/5/2018، سەرۆک کۆماری لوبنان سەعد حەریری بۆ پێکهێنانی کابینەی حکوومەتی وڵاتەکەی، راسپارد.
باسنیوز
لوبنان وڵاتێکی عەرەبییە و کەوتووەتە رۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست، لە هەرسێ پێکهاتەی عەرەبی سوننە، عەرەبی شیعە و مەسیحی پێک دێت و پۆستە سیادییەکان بەپێی عورفێک بەمشێوەیە یەکلا کراونەتەوە؛
- سەرۆکایەتیی کۆمار بۆ پێکهاتەی مەسیحی
- سەرۆکایەتیی وەزیران بۆ پێکهاتەی سوننەمەزهەب
- سەرۆکایەتیی پەرلەمان بۆ پێکهاتەی شیعەمەزهەب
بەهۆی ناکۆکیی سیاسیی و دەستوەردانی وڵاتانی دەرەکی، لە ساڵی 1975 تا 1990 شەڕی ناوخۆیی لەنێوان پێکهاتەکان دروست بوو و بووە هۆی کوژرانی 120 هەزار کەس و ئاوارەبوونی زیاتر لە یەک ملیۆن کەس لە ناوخۆی وڵاتەکە.
باسنیوز
