ترەمپ پێدانی رەگەزنامە بەلەدایكبووانی ئەمریكا ڕەت دەكاتەوە

ترەمپ پێدانی رەگەزنامە بەلەدایكبووانی ئەمریكا ڕەت دەكاتەوە
ئەمڕۆ سێشەممە دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا لە هەنگاوێكی نوێدا دەستی بۆ یەكێ لە رەسەنترین یاساكانی نێو دەستووری وڵاتەكەی برد، كە بریتیە لە پێدانی رەگەزنامەی ئەمریكی بەهەر منداڵێك كە لەسەر خاكی ئەم وڵاتەدا لەدایك بێت.


سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند پلانی هەیە رێگری لە بەدەستهێنانی مافی هاووڵاتیبوون لەو منداڵانە بکات کە لە وڵاتەکەی لەدایک دەبن و خێزانەکانیان هاووڵاتی ئەمریکی نین.


لە لێدوانێکیدا لە بەرنامەی "Axios on HBO"، دۆناڵد ترەمپ ئاماژەی بەوە کرد دەیەوێت کۆتایی بەو رێکارە بهێنێت کە مافی هاووڵاتیبوون دەداتە ئەو منداڵانەی لە خاکی ئەمریکادا لەو کەسانەی هاووڵاتی ئەمریکا نین یان کۆچبەری نایاسایین، لەدایک دەبن.


لە وەڵامی پرسیارێکیشدا سەبارەت بەوەی ئایا هەنگاوێکی لەو شێوەیە شەرعیەتی هەیە یان نا؟ ترەمپ گوتی "دەڵێن کە دەتوانم ئەمە لە رێگەی فەرمانێکی سەرۆکایەتییەوە ئەنجام بدەم".


جەختی لەوەش کردەوە کە یاساناسانی کۆشکی سپی لە پێشنیازەکەی دەکۆڵنەوە.


ئێستە مشتومڕێکی یاسایی هەیە سەبارەت بەدەسەڵاتی ئەنجامدانی گۆڕانکاری لە دەستووردا تەنها لەلایەن سەرۆکەوە بێتە ئاراوە، بەتایبەت کە مافی هاووڵاتیبوونی ئەمریکا لەگەڵ دایکبووندا لە دەستووری ئەمریکادا جێگیر کراوە.
bas news-
Top