"سزاكانی ئه‌مه‌ریكا سیاسه‌تی ئێران ناگۆڕن"
پاش ئه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا مانگی ئابی رابردوو قۆناغی یه‌كه‌می سزاكانی به‌سه‌ر تاران‌دا جێبه‌جێكردو كه‌رتی پیشه‌سازی و كانزا و ئۆتۆمبێلی گرته‌وه و پێشتریش له رێككه‌وتننامه‌ی ئه‌تۆمی كشایه‌وه، ئێستا خۆی بۆ راگه‌یاندنی قۆناغی دووه‌می سزاكان ئاماده ده‌كات و بڕیاره له چه‌ند رۆژی داهاتوودا رایبگه‌یه‌نێت و ئه‌ویش زۆر قورستره له‌وه‌ی یه‌كه‌م و كه‌رتی نه‌وتی ئێران ده‌كاته ئامانج.
محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران له دیدارێكدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی CBS NEWS ئه‌مه‌ریكی رایگه‌یاند: "سزاكان كاریگه‌ری ئابووریان ده‌بێت، به‌ڵام سیاسه‌ته‌كانمان ناگۆڕن، پێویسته ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ئه‌وه بزانێت كه ئاڵووده‌ی سزادان بووه و پێیوایه ئه‌وه چاره‌سه‌ری گونجاوی سه‌رجه‌م كێشه‌كانه".
هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی: "سزاكان هاووڵاتیانی ئێران ده‌كاته ئامانج پێش هه‌ر كه‌سێكی دیكه، وه‌ك حكوومه‌تیش پابه‌ندین به كه‌مكردنه‌وه‌ی كاریگه‌رییه‌كانی له‌سه‌ر هاووڵاتیان، به‌ڵام ته‌ئكید ده‌كه‌مه‌وه سزاكان سیاسه‌تی ئێمه ناگۆڕن".
ده‌رباره‌ی هه‌ڵوێستی وڵاتانی ئه‌وروپاش زه‌ریف ده‌ڵێت: "ئه‌وه جاری یه‌كه‌مه كه ئه‌وروپییه‌كان نه‌ك ته‌نها به قسه دژی سزاكان، به‌ڵكو كار بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی كاریگه‌رییه‌كانی له‌سه‌ر ئێران ده‌كه‌ن و ده‌یانه‌وێت قه‌ره‌بووی زیانه‌كانی به‌شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان بكه‌نه‌وه".
بڕیاره رۆژی 5/11/201 قۆناخی دووه‌می سزادانی ئێران له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه رابگه‌یه‌نرێت.
K24
