پوتن سەردانی سعوودییە دەکات
رۆژنامەی شەرقلئەوسەت لە زاری دمیتری پێسکۆڤ، وتەبێژی سەرۆکایەتی رووسیا ئاشکرایکردووە، مۆسکۆ و ریاز لە پەیوەندیدان بۆ رێکخستنی دیداری پوتن و شا سەلمان، بەڵام هێشتا کاتەکەی بە تەواوی دیاری نەکراوە.
پێشتریش سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دەرەوەی رووسیا ئاماژەی بەوەدابوو، پوتن پێش کۆتای ئەمساڵ بە سەردانێکی فەرمی دەگاتە سعوودییە.
وتەبێژی سەرۆکایەتی رووسیا ئاشکرایکردووە، سازدانی ئەو دیدارە لە دوای ئەنجامدانی پەیوەندییەکی تەلەفونی لە نێوان سەرۆکانی رووسیا و سعوودییە دێت.
K24 –
