ئيتاڵيا هێزه‌كانى له عێراق ده‌كێشێته‌وه
له ميانى سه‌ردانه‌كه‌يدا بۆ شارى هه‌ولێر، وه‌زيرى به‌رگرى ئيتاڵيا راشيگه‌ياند، حكومه‌تى رۆما سه‌رقاڵى دووباره داڕشتنه‌وه‌ى سياسه‌ت و پابه‌ندييه‌كانييه‌تى له ناوچه‌كه و ستراتيژێكى تايبه‌ت به چوونه ده‌ره‌وه‌ى له ناوچه‌كه هه‌يه، به‌و پێيه‌ى ئه‌و ئامانجانه‌ى ئيتاڵيا له پێناوياندا هاتبووه عێراق به‌ديهاتوون، گرنگ چوونه ده‌ره‌وه نييه، به‌ڵكو گرنگ سه‌ركه‌وتنه. چونكه به بێ سه‌ركه‌وتن چوونه ده‌ره‌وه كارێكى شه‌ره‌فمه‌ندانه نييه.
روونيشيكرده‌وه، ژماره‌ى ئه‌و سه‌ربازانه‌ى پاسه‌وانى له به‌نداوى مووسڵ ده‌كه‌ن كه‌مده‌كرێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى تا مانگى ئازار/ مارسى داهاتوو كۆتايى به ته‌واوى ئه‌ركه‌كان بهێنرێت.
وه‌زيرى به‌رگرى ئيتاڵيا دوێنێ سه‌ردانى هه‌ولێرى كرد و له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان كۆبوويه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، ترینتا سوپاسی حكوومه‌ت و پێشمه‌رگه و خه‌ڵكی كوردستانی كرد كه بوێرانه رووبه‌ڕووی مه‌ترسییه‌كان و داعش بوونه‌وه و به‌رده‌وامیی هاوكارییه مرۆیی و سه‌ربازییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی بۆ هه‌رێمی كوردستان و په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كانی له هه‌موو بواره‌كاندا دووپات كرده‌وه. هه‌روه‌ها سوپاسی هاوكاری و هه‌ماهه‌نگیی حكوومه‌تی هه‌رێم و ده‌زگا په‌یوه‌نداره‌كانی بۆ هێزه ئیتالییه‌كان له هه‌رێمی كوردستان و به‌نداوی مووسڵ كرد كه له‌لایه‌ن كۆمپانیاكانى وڵاته‌كه‌یه‌وه نۆژه‌ن ده‌كرێته‌وه.
k24 -
