نەتانیاهۆ: سەردانی ژمارەیەک وڵاتی عەرەبی دەکەم

 نەتانیاهۆ: سەردانی ژمارەیەک وڵاتی عەرەبی دەکەم
سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل رایدەگەیەنێت، کە سەردانی فەرمی ژمارەیەک وڵاتی عەرەبی دەکات.



بەپێی هەواڵێکی رۆژنامەی (شەرقولئەوسەت)، رۆژی یەکشەممە 28/10/2018، سوڵتان قابوس بن سەعید، سوڵتانی عومان پەیامێکی بە راوێژکارێکی خۆی بۆ مەحمود عەباسی سەرۆکی دەسەڵاتی فەلەستینی ناردووە.



ئەو پەیامەی سوڵتان قابوس لە چوارچێوەی هەوڵەکانیەتی بۆ لێکنزیککردنەوەی هەردوو لایەنی ئیسرائیل و فەلەستین بە مەبەستی بەرەو پێشبردنی پرۆسەی ئاشتی لە نێوانیان.



پێشتریش لە شەوی پێنجشەممە 25/10/2018، بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە مەسقەتی پایتەختی عومان و لەگەڵ سوڵتانی ئەو وڵاتە کۆ بووەوە.



رۆژی یەکشەممە 28/10/2018، بنیامین نەتانیاهۆ رایگەیاندووە، ئەو سەردانەی بۆ عومان دوایین سەردان نابێت و ”لە ماویەکی نزیکدا سەردانی چەند وڵاتێکی دیکەی عەرەبی دەکەم“.



باسنیوز
Top