فڕۆکەیەکی ئیندۆنیسی لە گەشتێکی ناوخۆیی وڵاتەکەدا بە 188 سەرنشینەوە کەوتە خوارەوە و تێکشکا.
فڕۆکەکە، کە کاتژمێر 6:20 خولەکی سەرلەبەیانی فڕیوە، دوای 13 خولەک لە فڕینی، کەوتە ناو ئاوی دەریای جافا، 188 سەرنشینی هەڵگرتبوو و تا ئێستا چارەنووسیان یەکلا نەبووەتەوە، ئەگەرچی زۆربەی ئاماژەکان بۆ گیان لەدەستدانیان دەچن.
تا ئێستا هۆکاری کەوتە خوارەوەی فڕۆکەکە نەزاندراوە، بەڵام تیمەکانی لێکۆڵینەوە چەند پارچەیەکی فڕۆکەکەیان لەناو دەریا دۆزیوەتەوە و لێکۆڵینەوەش بەردەوامە.
باسنيوز
