هۆشداری لە ئایندەی سووریا دەدرێت

هۆشداری لە ئایندەی سووریا دەدرێت
سەرۆكی دەستەی جێبەجێكار لە ئەنجوومەنی سووریای دیموكرات رایگەیاند، كە ئەگەر رژێمی سووریا لەسەر دەستووری كۆن و عەقڵیەتی پێشوو بەردەوامبێت، ئەوا دەبێت كۆمەڵگای سووریا چاوەڕوانی كارەسات بێت.

ئیلھام ئەحمەد، سەرۆكی دەستەی جێبەجێكار لە ئەنجوومەنی سووریای دیموكرات بە میدیاكانی نزیك لە پەیەدەی رایگەیاندووە "ھەڕەشەكانی حكوومەتی سووریا بۆ كۆنتڕۆڵكردنی رۆژھەڵاتی فوڕات، خزمەت بەھیچ لایەنێك ناكات و لە تەواوی سووریا ئاڵۆزی دروست دەبێت".

گوتیشی: "ئێمە دەست لە گفتوگۆی ئاشتیانە بەرنادەین".

ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: "كە ئەگەر رژێمی سووریا لەسەر دەستووری كۆن و عەقڵیەتی پێشوو بەردەوامبێت، ئەوا دەبێت كۆمەڵگای سووریا چاوەڕوانی كارەسات بێت".

سەبارەت بە ئیدلب، ئیلھام ئەحمەد، گوتی: "ئەگەر توركیا لە ئیدلب بمێنێتەوە، ئەوا مانای دابەشبوونی سووریایە، بۆیە دەبێت یەكپارچەیی خاكی سووریا بپارێزرێت".



K2

Top