ئه‌مه‌ریكا كار بۆ راگرتنی ده‌ستوه‌ردانه‌كانی ئێران له ناوچه‌كه ده‌كات
ماتیس له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا گووتی: "هه‌ندێك چه‌كی ئێرانیمان له ئه‌مه‌ریكا له به‌رده‌ستدایه كه بۆ تێكدانی ئاسایشی ناوچه‌كه به‌كاریهێناون".
ته‌ئكیدیكرده‌وه كه ئه‌مه‌ریكا ئه‌و ره‌فتارانه‌ی ئێران كه ئه‌مڕۆ له ناوچه‌كه‌دا ده‌ینوێنێ قه‌بووڵ ناكات، گه‌لی ئێرانیش به‌پێچه‌وانه‌ی حكوومه‌ته‌كه‌یانه‌وه ئاشتیخوازن و له سیاسه‌ته‌كانی ده‌وڵه‌ته‌كه‌یان رازی نیین.
ده‌رباره‌ی بوونی رووسیا له ناوچه‌كه‌ش، وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریكا گووتی: "رووسیا ناتوانێت له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست شوێنی ئه‌مه‌ریكا بگرێته‌وه" ئه‌وه‌ش وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ رۆڵی رووسیا و پاڵپشتیكردنی رژێمی سووریا.
ماتیس له‌به‌رده‌م سه‌ركرده عه‌ره‌به‌كانی گفتوگۆی مه‌نامه له به‌حره‌ینیش گووتی: "خۆپه‌رستی رووسیا و له‌بیركردنی چالاكییه تاوانكارییه‌كانی رژێمه‌كه‌ی ئه‌سه‌د دژی گه‌له‌كه‌ی، سه‌لماندنی مۆسكۆ راستگۆ نییه له‌گه‌ڵ پره‌نسیپه ئاكارییه بنه‌ڕه‌تییه‌كاندا".
K24
