چەکدارانی داعش روو لە ناوچەیەکی دیکەی سەقامگیر دەکەن

چەکدارانی داعش روو لە ناوچەیەکی دیکەی سەقامگیر دەکەن
چەکدارانی رێکخراوی تیرۆریستی داعش لە عێراق و سووریاوە روو لە ناوچەیەکی دیکەی سەقامگیر لە ئاسیا دەکەن.



ئەلێکسەندەر فۆمین، جێگری وەزیری بەرگریی رووسیا لە کۆڕبەندێکی ئاسایشی لە پەککینی پایتەختی چین، رایگەیاندووە، ئەو ناوچە کەنا راوییانەی باشووری رۆژهەڵاتی کیشوەری ئاسیا لە رووی ئاسایشییەوە سەقامگیرن و چەکدارانی داعش هەوڵی تێکدانی ئارامیی ئەو ناوچانە دەدەن.



ئەلێکسەندەر فۆمین جەختی لەوە کردووەتەوە، کە دوای بەرتەسککردنەوەی ناوچەکانیان لە عێراق و سووریا، چەکدارانی داعش هەوڵ دەدەن خۆیان بگەیەننە ناوچەکانی باشووری ئاسیا.



لە مانگی 6ـی 2014، نزیکەی دوو هەزار چەکداری رێکخراوی تیرۆریستی داعش لە سووریاوە دزەیان کردە ناو خاکی عێراق و لە ماوەی چەند رۆژێکدا، هەرەسیان بە سوپای عێراق هێنا و زۆربەی ناوچەکانی پارێزگاکانی نەینەوا، دیالە، سەڵاحەدین و ئەنباریان داگیر کرد.
bas news-
Top