پێنتاگۆن: گرێبەستی فرۆشی چەکوچۆڵ بە سعوودیە گۆڕانی بەسەردا نایەت

 پێنتاگۆن: گرێبەستی فرۆشی چەکوچۆڵ بە سعوودیە گۆڕانی بەسەردا نایەت
وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا (پێنتاگۆن) ڕای گەیاند گرێبەستی فرۆشتنی چەکوچۆڵ کە بە بڕی 110 ملیار دۆلار بەستراوە، وەک خۆی دەمێنێتەوە و هیچ گۆڕانێکی تێدا ناکرێت.



بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژنامەی "ئەلیەوم سابع"ی میسری، گوتەبێژی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا بۆ کاروباری فەرماندەیی ناوەندی جارێکی دیکە ئاشکرای کردووە گرێبەستی فرۆشتنی چەکوچۆڵ بە سعوودیە کە بە بەهای 110 ملیار دۆلار ساڵی 2017 لەگەڵ ئەو وڵاتە واژۆ کراوە، بەبێ هیچ گۆڕانکارییەک وەک خۆی دەمێنێتەوە.



ئەریک پاهون، ئاماژەی بەوەش کرد جێبەجێکردنی گرێبەستی چەکوچۆڵ بە ڕیاز، بەپێی بەرنامەی زەمەنی کەلە گرێبەستەکەدا دەستنیشان کراوە، دەڕواتە پێش.



پێشتر دۆناڵد ترەمپ، سەرکۆماری ئەمریکا، لە لێدوانێکدا جەختی کردبووەوە کە کوژرانی جەمال خاشقچی، نووسەر و ڕۆژنامەنووسی سعوودی لەناو کونسووڵگەریی سعووودیە لە ئیستەنبووڵ، نابێتە هۆی ئەوەی ئێمە واز لە سعوودیە وەک هاوپەیمان بهێنین و هاوکاریی سەربازی و دیپلۆماسیمان بەردەوام دەبێت.




باسنيوز
Top