تورکیا چاوەڕێی ئەمەریکا دەکات
ئیبراھیم كاڵن، گوتەبێژی سەرۆكایەتی كۆماری توركیا بە ئاژانسی رۆیتەرزی گوتووە: "تورکیا چاوەڕوانی ئەوەی لە ئەمەریکا هەیە کە سزاکان هەڵبگرێت بەوەی ئێستا قەشە ئاندرو برونسۆن ئازادکراوە".
زیندانیکردنی ئەو قەشە ئەمەریکییە و چەند پرسێکی تر پەیوەندی نێوان واشنتن و ئەنقەرەی تێکدا، بەجۆرێک ئەمەریکا سزای ئابووری بەسەر تورکیادا سەپاند و بەهای لیرەی دابەزاند.
لە 12ی ئۆکتۆبەر، دوای دوو ساڵ لە زیندانکردنی قەشە ئەمەریکییەکە ئازادکرا، بەڵام تاکو ئێستا ئەمەریکا سزاکانی سەر تورکیای هەڵنەگرتووە، لەگەڵ ئەوەش تەنها بە ئازادکردنی ئەو قەشەیە بەهای لیرەی تورکی بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینیووە.
K24 –
