بڕیاری لەسێدارەدان بۆ دوو بازرگان دەردەچێت

بڕیاری لەسێدارەدان بۆ دوو بازرگان دەردەچێت
دادگای ئێرانی فەرمانی لەسێدارەدان بۆ دوو بازرگانی وڵاتەکەی دەردەکات و هۆکارەکەی ئاشکرا دەکات.



بەپێی هەواڵی میدیاکانی ئێران، هەردوو بازرگان وەحید مەزلومین و محەمەد ئیسماعیل قاسمی بەتۆمەتی ”بڵاوکردنەوەی گەندەڵی لەسەر زەوی“، رۆژی یەکشەممە 21/10/2018 بڕیاری لەسێدارەدانیان بۆ دەرکراوە.



وەحید مەزلومین بە ”سوڵتانی زێڕ“ ناسراوە و دادگای ئێرانی تۆمەتباری کردبوو بە دروستکردنی قەیرانی دارایی لە وڵاتەکەی، بە کڕینی زێڕ و دراوە قورسەکان بەشێوەیەکی نایاسایی.




باسنيوز
Top