دواجار کوژرانی خاشقجی یەکلا بووەوە

 دواجار کوژرانی خاشقجی یەکلا بووەوە
بۆ یەکەمجار دەسەڵاتدارانی شانشینی سعودیە دان بە کوژرانی رۆژنامەنووس و نووسەرەکەی وڵاتەکەیان، دەنێن.



رۆژی شەممە 20/10/2018، ئاژانسی هەواڵی سعودیی فەرمی بڵاوی کردەوە، کە جەمال خاشقجی، نووسەر و رۆژنامەنووسی سعودی لەگەڵ ژمارەیەک هاووڵاتیی وڵاتەکەی لەناو کونسوڵخانەی ئەو وڵاتە لە ئیستەنبوڵ بە دەست بەشەڕ هاتووە.



ئەو ئاژانسە جەختی لەوە کردووەتەوە، دەمەقاڵێ و شەڕەکە بەهۆی گەڕانەوەی خاشقجی بۆ سعودیە دروست بووە و دوای لێکۆڵینەوە دەرکەوتووە، ئەو نووسەرە سعودیە لە ئەنجامی شەڕە بۆکسەکەدا گیانی لەدەست داوە.



هەروەک ئەو ئاژانسە فەرمییە رایگەیاندووە، شا سەلمان بن عەبدولعەزیز، شای سعودیە فەرمیانی کردووە لێکۆڵینەوە لە کوژرانی ئەو نووسەرەدا بکرێت و 18 کەسیش بەتۆمەتی کوشتنەکە، دەستگیر کراون.



لە رۆژی 2/10/2018ـەوە جەمال خاشقجی، نووسەر، رۆژنامەنووس و هاووڵاتیی سعودیە لە ئیستەنبوڵ ون بووە و رۆژی شەممە 6/10/2018، ئاژانسی (رۆیتەرز) لە زاری ژمارەیەک بەرپرسی تورکیا بڵاوی کردەوە، کە خاشقجی لەناو کونسوڵخانەی سعودیە کوژراوە.



باسنیوز
Top