پوتین: دەستێوەردانی دەرەكی عێراقی تووشی تیرۆریستان كردووە
گوتیشی هەوڵی چەند وڵاتێك بۆ فرەوانكردنی هەژموونی خۆیان لەسەر خاكی عێراق، هەوڵێكی بێ ڕەوشتانە و نابەرپرسانەیە.
پوتین ئەمڕۆ سمینارێكی لە خولی گشتیی كۆبوونەوەی 15ی میتینگی "فاڵدای"ی نێودەوڵەتی بۆ دیالۆگ لە شاری سوچیی رووسی پێشكەش كرد، تیایدا وەڵامی زۆر پرسیاری بەشداربووان و پەیامنێران دایەوە و باسی لە پلانی وڵاتەكەی كرد بۆ ئەم سەدەیە.
سەرۆكی رووسیا لەبارەی دۆخی عێراقەوە گوتی "دەستێوەردانی ئەمریكا لە كاروباری عێراق بووەتە هۆی گەشەسەندنی بەرفرەوانی ڕێكخراوە تیرۆریستیەكان لەم وڵاتەدا، بەتایبەتی لە سایەی نەبوونی دەسەڵات و حكوومەتێكی بەهێز لە عێراقدا".
پوتین دووپاتی كردەوە كە وڵاتەكەی سیاسەتی دەرەوەی لەسەر بنەمای دەستێوەرنەدان لە كاروباری وڵاتانی تر داڕشتووە، گوتیشی "دەشێ یارمەتی لایەك بدەین و هاوسۆز بین لەگەڵیدا، بەڵام بەبێ ئەوەی راستەوخۆ دەستێوەردان لە كاروباری ناوخۆییاندا بكەین".
k24 -
