یه‌كێك له تۆمه‌تباران به كوشتنى خاشقچی گیانى له‌ده‌ست دا
ڕۆژنامه‌كه، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 18/ 10/ 2018 ڕای گه‌یاند: "تیمێكی 15 كه‌سى، كه زۆرینه‌یان له هێزه ئه‌منیی و سه‌ربازییه‌كانى سعوودین، له‌نێویشاندا مولازم سه‌عد بوستانى، به‌ره‌به‌یانى 2ى ئۆكتۆبه‌رى 2018 گه‌یشتنه فڕۆكه‌خانه‌ى ئه‌تاتورك له ئه‌ستانبوول".
له‌و ڕۆژه‌دا (سێشه‌ممه 2ى ئۆكتۆبه‌ر)، دواى ئه‌وه‌ى تیمه 15 كه‌سییه‌كه ده‌چنه كونسوڵخانه‌ى وڵاته‌كه‌یان له ئه‌ستانبوول، جه‌مال خاشقچى، نووسه‌رى دیارى سعوودی، به‌مه‌به‌ستى به‌ده‌ستهێنانى به‌ڵگه‌یه‌كى فه‌رمى، سه‌ردانى كونسوڵخانه‌كه ده‌كات، به‌ڵام له‌و كاته‌وه تائێستا چاره‌نووسی نادیاره و میدیاكانى توركیاش، ئاشكرایان كرد، كه له‌لایه‌ن تیمه‌كه‌وه كوژراوه و، به‌ڵگه‌ى تۆمار كراویان هه‌یه.
ڕۆژنامه توركییه‌كه جه‌ختی كردووه‌ته‌وه، كه سه‌رچاوه‌كانیان پێیان ڕاگه‌یاندووه، بوستانى له ڕووداوێكی هاتوچۆدا گیانى له‌ده‌ست داوه، به‌بێ ئه‌وه‌ى ڕوونكردنه‌وه‌ى زیاتر له‌سه‌ر ڕووداوه‌كه بدرێت.
به‌ڵام ڕۆژنامه‌كه پێیوایه، كه ڕووداوه‌كه، ڕووداوێكی هاتوچۆى ئاسایی نه‌بووه، به‌ڵكو پێده‌چێت سه‌ره‌تاى له‌ناوبردنى تیمه 15 كه‌سییه‌كه بێت، كه تۆمه‌تبارن به كوشتنى خاشقچی.
bas news -
