کۆبوونەوەیەکی سەربازیی ئەمەریکییەکان کرایە ئامانج
ئەمڕۆ پێنجشەممە، چەند بەرپرسێکی باڵای ئەمەریکی و ئەفغانی لە ناو باڵەخانەیەکی حکومی لە هەرێمی قەندەهار کۆبوونەوە، بەڵام لەلایەن سێ لە پاسەوانانی ئەو کۆبوونەوەیە تەقە لە ئامادەبوانی دانیشتنەکە کراوە کە سکۆت میلەر، فەرماندەی باڵای ئەمەریکا لە ئەفغانستانی تێدابووە، ئەنجام، ئەو بەرپرسە ئەمنییەی ئەفغانستان کوژراوە، چارەنووسی زاڵمای وێسا، پارێزەری شارەکە نادیارە و دوو سەربازی ئەمەریکیش برینداربوون، بەڵام سکۆت بە سەلامەتی لە هێرشەکە رزگاری بووە.
ئەم هێرشە کە رێکخراوی چەکداری تاڵیبان بەرپرسیارەتی گرتۆتە ئەستۆ لە کاتێکدایە، تەنها دوو رۆژ ماوە بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی ئەفغانستان.
تاڵیبان لە راگەیندراوەکەی ئاشکرایکردووە، جیا لە عەبدول رازیق، چەند بەرپرسێکی دیکەش کوژراون.
k24 -
