مایك پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا گەیشتە سعودیە

مایك پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا گەیشتە سعودیە
ئەمڕۆ سێشەممە مایك پۆمپیۆ گەیشتە سعودیە و بڕیارە لەگەڵ شا سەلمان، پادشای ئەو وڵاتە كۆببێتەوە و دواتریش سەردانی توركیا دەكات.

دوێنێ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا وتی، بەزوترین كات مایك پۆمپۆ دەنێرێتە سعودیە بۆ كۆبوونەوە لەگەڵ شا سەلمان، ئەوەش دوای ئەوەی ترەمپ پەیوەندی تەلەفۆنی لەگەڵ شا سەلمان ئەنجامدا.

لە 2ی ئەم مانگەوە، رۆژنامەنووسی سعودی جەمال خاشقچی لە كونسوڵخانەی سعودیە لە ئیستانبوڵ بێسەروشوێنە.

ئێوارەی دوێنێ دووشەممە شاندی هاوبەشی لێكۆڵینەوە لە رووداوی بێسەروشوێنبوونی خاشقچی چوونە ناو كونسوڵخانەی سعودیە لە ئیستانبوڵ، تا ئێستا بەردەوامن لە لێكۆڵینەوە.

دەسەڵاتدارانی توركیا رایانگەیاندووە، لێكۆڵینەوە دەكەن لە جموجۆڵی بەرپرسانی سعودیە كە رۆژی دیارنەمانی جەمال خاشقچی، رۆژنامەنووسی سعودی، بە فرۆكە ھاتوون بۆ ئیستەنبوڵ و سەردانی كونسوڵگەریی وڵاتەكەیان لەو شارە كردوو
Top