حزبێکی ئیسلامی لەڕێگای ئێرانەوە بازرگانییەکی قاچاغ دەکات

 حزبێکی ئیسلامی لەڕێگای ئێرانەوە بازرگانییەکی قاچاغ دەکات
حزبێکی ئیسلامیی تیرۆریست لەڕێگای کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە، بازرگانییەکی قاچاغ دەکات.



بپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی (RT)ی رووسی، بزووتنەوەی گەنجانی سۆماڵ، کە حزبێکی ئیسلامیی تیرۆریستییە، خەڵوز بە بەڵگەنامەی ساختەوە لەڕێی دەریادا دەگەیەننە بەندەرەکانی کیش و کیم لە باشووری ئێران.



هەروەک ماڵپەڕەکە ئاماژەی پێ داوە، دواتر ئەو خەڵوزەی بزووتنەوەی گەنجانی سۆماڵی بە بەرهەمی ئێرانی دەخرێتە بازاڕەکانەوە و دەفرۆشرێت.



لە ساڵی 2012ـەوە نەتەوەیەکگرتووەکان کڕین و فرۆشتنی خەڵوزی سۆماڵی قەدەغە کردووە، وەک هەوڵێک بۆ وشککردنی سەرچاوەی دارایی بزووتنەوەی گەنجانی سۆماڵیی تیرۆریست.




باسنیوز
Top