لە بەریتانیا وەزیری بەرەنگاربوونەوەی خۆکوشتن دامەزرا
لەمبارەیەوە تێرێزا مای سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا رایگەیاند کە لەسەر میلاکی وەزارەتی تەندروستیی بەریتانیا، جاکی دۆیل پرایسیان بەپلەی وەزیر و بەرپرسی بەرەنگاربوونەوەی خۆکوشتن لە وڵاتەكەدا دەستنیشان کردووە.
تەنها لە ماوەی ساڵی رابردوودا لە وڵاتی بەریتانیا، 5 هەزار و 821 کەس خۆیان کوشتووە، لەم رێژەیەشدا بەشی زۆریان ئافرەتان بوون.
لەمبارەیەوە حکوومەتی بەریتانیا لە چوارچێوەی بەرنامەی بەرەنگاربوونەوەی خۆکوشتندا رایگەیاندووە كە بڕی یەک ملیۆن و 800 هەزار پاوەندیان بۆ بەرگرتن لە خۆكوشتن تەرخان کردووە.
جاکی دۆیل پرایس دەبێتە یەكەم وەزیر لە جیهاندا كە بۆ ئەم ئەركە دامەزرابێت.
bas news-
