لە لەندەن رێوڕەسمێک بەبۆنەی ساڵیادی ئەنجامدانی گشتپرسی بەڕێوەچوو

لە لەندەن رێوڕەسمێک بەبۆنەی ساڵیادی ئەنجامدانی گشتپرسی بەڕێوەچوو
لە لەندەن رێوڕەسمێک بە بۆنەی تێپەڕینی ساڵێک بەسەر ئەنجامدانی گشتپرسی بەڕێوەچوو، رێوڕەسمەکە لەلایەن تۆڕی پاڵپشتی لە کوردستان لەنێو کەشتییەکدا رێکخرابوو.

بەشداربووانی ئاهەنگی ساڵیادی گشتپرسی باشووری کوردستان دەڵێن ، شانازی بە 25ی ئەیلوول دەکەن و پەشیمان نین لەوەی دەنگیان بە سەربەخۆیی کوردستان داوە، هاونیشتمانییەکی دیکەش پێیوایە، گشتپرسی وەک چەکێک لەدەستی کورد دایە و هەمیشە دەتوانێ لەکاتی پێوێست بەکاری بێنێت.
rudaw -
Top