ترەمپ بۆ شا سەلمان: بەبێ ئێمە بۆ ماوەی دوو هەفتە خۆتان ناگرن
ترەمپ گوتی "ئێمە پارێزگاری لە سعودیە دەکەین. ئێوە دەڵێن ئەوان دەوڵەمەندن؟ من شا سەلمانم خۆشدەوێت، بەڵام پێمگوت ئێمە ئێوە دەپارێزین، ئێوە بەبێ ئێمە بۆماوەی دوو هەفتە خۆتان ناگرن. ئێوە دەبێت بۆ ئەمە پارە بدەن، دەبێت پارە بدەن".
دۆناڵد ترەمپ تەنیا باسی سعودیەی نەکرد، بەڵکو باسی چەند وڵاتێکی دیکەشی کرد و گوتی "هاوکات ژاپۆنیش بەردەوامدەبێت لەم (پارەدانە)، ئێمە ژاپۆنیش دەپارێزین، بەڵام ئەوان رێژەیەکی سەدی کەم پارە دەدەن. ئێمە پارێزگاری لە کۆریای باشووریش دەکەین ئەوانیش پارەمان پێدەدەن. هاوکات ئەوەی ئێمە بەرامبەر بە کۆریای باکوور دەکەین، دەبێت کۆریای باشوور قەربوومان بکاتەوە، دەبێت ئەوان قەرەبوومان بکەنەوە".
ئەوە چەندەمین جارە ترەمپ بە وڵاتانی کەنداو دەڵێت، ئەمریکا ئەوان دەپارێزێت و پێویستە لە بەرامبەر ئەو پاراستنەدا پارە بە ئەمریکا بدەن.
k24 -
