مۆسكۆ وه‌ڵامی "هه‌ڕه‌شه‌كانی" واشنتن ده‌داته‌وه
ماریا زاخارۆڤا، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی رووسیا رایگه‌یاند، شاره‌زا سه‌ربازییه‌كانی رووسی، وه‌ڵامێكی پوختی ناوه‌ڕۆكی ئه‌و پرسه ده‌ده‌نه‌وه.
زاخارۆڤا گوتی: "ئه‌و كه‌سانه‌ی ئه‌و جۆره لێدوانانه ده‌ده‌ن، هه‌ست به به‌رپرسیارێتی ناكه‌ن و نازانن شێوازی قسه‌كردنییان چه‌ند مه‌ترسیداره".
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی روونسیا، ئه‌وه‌شی ده‌پرسێت: "كێ ئه‌و خانمه (نوێنه‌ری ئه‌مه‌ریكا له ناتۆ)ی سه‌رپشك كردووه ئه‌و جۆره لێدوانانه بدات؟ ئایا گه‌لی ئه‌مه‌ریكایه؟ ئایا هاووڵاتییانی ئه‌مه‌ریكا ده‌زانن به‌رپرسانییان مووچه‌یه‌كی باش له‌سه‌ر حیسابی باجه‌كانی ئه‌وان وه‌رده‌گرن و به شێوه‌یه‌كی شه‌ڕانگێزانه هه‌ڵسوكه‌وت ده‌كه‌ن؟".
ماریا زاخارۆڤا ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، تێكدان و تێكشكاندنی هه‌موو شتێك ئاسانه، به‌ڵام چاككردنه‌وه‌ی شته تێكچووه‌كان ئه‌سته‌مه، بۆیه پێویسته له‌سه‌ر دیپلۆماتكاره ئه‌مه‌ریكییه‌كان هه‌وڵێكی گه‌وره بده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی شوێنه‌واری هه‌ڵه‌كانییان بشارنه‌وه.
ئه‌و قسانه‌ی زاخارۆڤا، وه‌ڵامێك بوون بۆ كای پایلی هاچیستن، نوێنه‌ری ئه‌مه‌ریكا له رێكخراوی هاوپه‌یمانی باكووری ئه‌تڵه‌سی (ناتۆ)، كه رایگه‌یاندبوو، ئه‌مه‌ریكا گورزی سه‌ربازی له رووسیا ده‌وه‌شێنێت بۆ ئه‌وه‌ی مووشه باڵداره‌كانی تێكبشكێنێت، كه به گوته‌ی ئه‌و، رووسیا به نهێنی سه‌رقاڵی په‌ره‌پێدانی ئه‌و جۆره مووشه‌كانه‌یه.
به گوته‌ی نوێنه‌ره‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكا، ئه‌و كاره‌ی رووسیا، پێچه‌وانه‌ی رێككه‌وتنێكی نێوان واشنتن و مۆسكۆیه كه له ساڵی 1987ـه‌وه مۆریان كردووه و په‌ره‌پێدانی ئه‌و جۆره مووشه‌كانه‌یان قه‌ده‌غه‌كردووه.
K24 -
