سوپای پاسداران تۆڵەی هێرشەکەی ئەهواز لە سووریا دەکاتەوە
سەرلەبەیانیی رۆژی دووشەممە 1/10/2018، سوپای پاسداران رایگەیاندووە، بە چەند مووشەکێکی بالیستی (دوور مەودا)، بارەگای سەرکردایەتیی هێرشبەرانی ئەهواز لە رۆژهەڵاتی فورات لە سووریایان تۆپباران کردووە.
سوپای پاسداران ئاماژەی بە ناوی ئەو لایەن و گرووپە نەکردووە، کە بە مووشەک تۆپبارانی کردووە، تەنیا گوتوویەتی، بۆردومانەکە لە تۆڵەی هێرشەکەی ئەهواز بووە.
ڕۆژی شەممە 2018/9/22لە ئەنجامی هێرشی چەکداریی چوار چەکدار بۆ سەر ڕێوڕەسمی نمایشی سەربازی لە شاری ئەهواز لە پارێزگای خووزستان لە باشووری ئێران، 29 سەرباز و ئەفسەری پاسداران کوژراون و 57ـی دیکەش بریندار بوون.
باسنیوز
