عادل جوبير: ئێران بەردەوامە لە چالاکییە تیرۆرستی و توندڕەوەکانی بۆیە سعودییە پشتگیری لە ستراتیژی ئەمەریکا دژ بە ئێران دەکات

عادل جوبير: ئێران بەردەوامە لە چالاکییە تیرۆرستی و توندڕەوەکانی بۆیە سعودییە پشتگیری لە ستراتیژی ئەمەریکا دژ بە ئێران دەکات
وەزیری دەرەوەی سعودییە بەرقەرارکردنی ئاشتی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆ رێگریکردن لە چالاکییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران دەگەڕێنێتەوە.

بەگوێرەی هەواڵێکی سایتی عەرەب نیوز، عادل جوبەیر، وەزیری دەرەوەی شانشینی سعودییە، لەمیانی پێشکەشکردنی وتارێک لە کۆڕی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاندووە: "رێگریکردن لە ستراتیژییەکانی ئێران بەشێکی گرنگی چارەسەرکردنی زۆرێک لە کێشە چەقبەستووەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستە".

وەزیری دەرەوەی سعودییە دەشڵێت: "ئێران بەردەوامە لە چالاکییە تیرۆرستی و توندڕەوەکانی بۆیە سعودییە پشتگیری لە ستراتیژی ئەمەریکا دژ بە ئێران دەکات".

عادل جوبەیر داوای لە بەرپرسە جیهانییەکان کرد کە کاربکەن بۆ سزادانی تیرۆرستان و ئەوانەشی کە سەرچاوەی تیرۆرن لە ناوچەکە.

حوسییەکانی یەمەن کە لەلایەن ئێرانەوە پشتگیری دەکرێن، چەند جارێک مووشەکیان ئاراستەی سعودییە کردووە، ئەمەش پەیوەندی تاران و ریازی خراپتر کردووە و هەردوولا یەکدی بە پاڵپشتیکردنی تیرۆر تۆمەتبار دەکەن.



K24
Top