برایان هۆك، نێردراوی ئه‌مه‌ریكا بۆ كاروباری ئێران: پێویسته رێگه به تاران نه‌درێت، سووریا و عێراق و یه‌مه‌نیش وه‌ك لوبنان لێبكات
هۆك له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا گووتی: "ئێران كار بۆ نانه‌وه‌ی ئاژاوه‌و ململانێ ده‌كات له ناوچه‌كه‌دا، پێویسته رێگه به تاران نه‌درێت، سووریا و عێراق و یه‌مه‌نیش وه‌ك لوبنان لێبكات" ئه‌و قسانه‌شی وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بوو بۆ كاریگه‌ری و هه‌ژموونی حزبوڵڵای لوبنانی به‌سه‌ر دامه‌زراوه‌كانی ئه‌و وڵاته‌دا.
هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی: "هه‌وڵه‌كانی قۆناخی داهاتووی ئه‌مه‌ریكا بۆ ئه‌وه‌یه ده‌ستی بگه‌یه‌نێته قاسم سوله‌یمانی فه‌رمانداری فه‌یله‌قی قودس و بیكاته ئامانج، چونكه 10 هه‌زار چه‌كداری میلیشیای بۆ لێدان له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ئاماده‌كردووه".
هۆك گووتی: "بوونی 2500 چه‌كداری ئێرانی به ته‌نها له سووریا و 10 هه‌زار ئه‌ندامی دیكه‌ی تائیفی و پاڵپشتیكردنی حوسییه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی مووشه‌كبارانی سعوودییه بكه‌ن، مایه‌ی هه‌ڕه‌شه‌ن.
K24
