وەزیری دەرەوەی قەتەر پەیامێكی بۆ بنیامین نەتانیاهۆی سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیلی ناردووە
میدیاکانی ئیسرائیل ناوەڕۆکی پەیامەکەیان ئاشکرا کردووە، کە لە مانگی 5ـی محەمەد بن عەبدولڕەحمان ئال سانی، وەزیری دەرەوەی قەتەر بۆ بنیامین نەتانیاهۆی سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیلی ناردووە.
ناوەڕۆکی پەیامەکە بریتییە لە داوای ئەنجامدانی کۆبوونەوەیەکی بەپەلە لەنێوان بەرپرسانی باڵای قەتەر و سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل، بەڵام نەتانیاهۆ تا ئێستا پەیامەکەی وەرنەگرتووە.
رۆژی یەکشەممە 23/9/2018، وەزارەتی دەرەوەی قەتەر بە توندی رەتی کردەوە هیچ پەیامێکی بۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ناردبێت.
باسنيوز
