زیانه‌كانى ئه‌مریكا به‌هۆى زریانه مهترسیدارهكهوه ئاشكرا ده‌كرێت
به‌پێی ڕاپۆرته‌كه، زیانه‌كانى ئه‌مریكا به‌هۆى ئه‌و زریانه‌وه كه له‌چه‌ند ویلایه‌تێكی داوه، تا ئه‌مڕۆ زیاتر له 38 تا 50 ملیار دۆلاره و، زیانه‌كانیش له‌زیادبووندان.
له لیستى زیانه‌كاندا، خانوو، ئۆتۆمبێل، كه‌ره‌سته‌كانى دیكه هه‌یه، ئه‌مه جگه له زیانى كۆمپانیا نێوخۆییه‌كان. پێشبینیش ده‌كرێ، كۆى زیانى دارایی كۆمپانیاكانى تهئمینكردن بگاته سه‌رووى 1.7 تا پێنج ملیار دۆلاری ئه‌مریكی.
زریانى «فلۆرانس» به‌یه‌كێك له مه‌ترسیدارترین زریانه‌كان داده‌نرێت، كه له مێژووى تۆماركراودا له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكاى دابێت. له‌ڕووی زیانیشهوه، له ڕیزبه‌ندی حه‌وته‌م دایه.
جێی ئاماژه‌دانه، له 14ى ئه‌یلوولی 2018ه‌وه، چه‌ند ناوچه‌یه‌كی ئه‌مریكا له ویلایه‌تی كارۆلیناى باشوور، كه‌وته ژێر كاریگه‌رییه‌كانى زریانه‌كه، دواتر كاریگه‌رییه‌كانى گه‌یشته ویلایه‌تى ڤێرجینیا و تائێستاش 41 كوژراو به‌هۆى ئه‌و زریانه‌وه، تۆمار كراوه.
باسنيوز
