وڵاتانی بەرهەمهێنەری نەوت لەرۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە لایەن ترەمپ-ەوە هۆشداریان پێدەدرێت

وڵاتانی بەرهەمهێنەری نەوت لەرۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە لایەن ترەمپ-ەوە هۆشداریان پێدەدرێت
ئەمڕۆ پێنج شەممە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتەیەکگرتووەکانی ئەمەریکا، هۆشداریدا بە وڵاتانی بەرهەمێنەری نەوتی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست کە پارێزراو نابن بەبێ ئەمەریکا و، هاوکات داوای لەو وڵاتانەو لە ئۆپێك کرد بەزووی نرخی نەوت دابەزێنن.

لەتویتێکدا لەرێی تۆری کۆمەڵایەتی تویتەر، دۆناڵد ترەمپ گووتی: ئێمە وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەپارێزین، بەبێ ئێمە ئەوان بۆ ماوەیەکی درێژ سەلامەت نابن و، کەچی ئەوان بەردەوامن لە فشارکردن بۆ زیاتر و زیاتر بەرزکردنەوەی نرخەکانی نەوت.

ترەمپ هەروەها داوای لە رێکخراوی وڵاتانی هەناردەکەری نەوت (ئۆپێك) کرد دەستبەجێ نرخەکانی نەوت دابەزێنێت.
Top