چين هاوكاری ئێران دەكات لە دامەزراندنی ژمارەیەك وێستگه‌ى ناووكى
ساڵحى گوتي: به هاوكارى چين، ژماره‌يه‌ك وێستگه‌ى بچووك و مامناوه‌ندى تايبه‌ت به به‌رهه‌مهێنانى وزه‌ى كارۆناووكى داده‌مه‌زرێنين.
هه‌روه‌ها گوتى: به هۆى ره‌وشى ژينگهييهوه ئێران دامه‌زراندنى وێستگه‌ى بچووك و مامناوه‌ندى پێ باشتره له وێستگه‌ى گه‌وره.
ئاماژه‌شى بۆ ئه‌وه كرد، له‌گه‌ڵ هاوتا چينييهكهى جانگ كجيان له په‌راوێزى 62هه‌مين كۆنگره‌ى ئاژانسى وزه‌ى ناووكى، له ڤيه‌ننا، ئه‌و پرسه‌يان تاوتوێكردووه و چين له‌و باره‌يه‌وه هاوكارى ئێران ده‌كات.
عه‌لى ئه‌كبه‌ر ساڵحى ستايشى رۆڵى چينى كرد له به‌شداريكردنى بۆ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى پرۆژه‌ى وزه‌ى ناووكى ئاراك.
دامه‌زراوه ناوكييه‌كانى ئێران بوونه‌ته جێى مشتومڕى وڵاتانى زلهێز.
ئه‌مه‌ريكا و ئيسرائيل به‌رده‌وام ره‌خنه له چالاكييه ناووكييه‌كانى كۆمارى ئيسلامى ئێران ده‌گرن و ئه‌و وڵاته به هه‌وڵدان بۆ درووستكردنى چه‌كى ناووكى تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن.
تاران ره‌تيده‌كاته‌وه، ئامانج له دامه‌زراندنى وێستگه ناووكييه‌كان به‌رهه‌مهێنانى چه‌ك بێت و رايگه‌ياندووه، ته‌نيا ئامانجى ئه‌وه‌يه وزه‌ى ناووكى بۆ بوارى مه‌ده‌نى به‌كار بهێنێت.
سه‌رچاوه: فارس نيوز
