سه‌رۆك وه‌زیرانی ژاپۆن، ئه‌مڕۆ جارێكی دیكه به‌سه‌رۆكی پارته‌كه‌ی هه‌ڵبژێردرایه‌وه
ئابی، كه له‌ساڵی 2012 دا ده‌سه‌ڵاتی گرته‌ده‌ست و به‌ڵێنیدا ئابووری ژاپۆن په‌ره‌پێبدات و به‌رگریی وڵاته‌كه‌ی به‌هێزبكات، له‌میانی كێبه‌ڕكێی سه‌رۆكایه‌تی پارتی لیبراڵ دیموكراتدا توانی له شیگێرو ئیشیبا-ی وه‌زیری به‌رگریی پێشووی ژاپۆن بباته‌وه. ئابی له كۆی 810 ی ئه‌ندامانی پارته‌كه‌ی به كۆی 553 ده‌نگ توانی له شیگێرو ئیشیبا بباته‌وه كه ته‌نها 254 ده‌نگی به‌ده‌ستهێنا.
ئه‌گه‌ر ئابی هه‌تا مانگی تشرینی دووه‌می ساڵی 2019 له پۆسته‌كه‌یدا بمێنێته‌وه، ده‌بێته درێژترین سه‌رۆك وه‌زیرانی ئه‌و وڵاته كه‌له‌و پۆسته‌دا ماوه‌ته‌وه. تارۆ كاتسورا، له‌سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی بیسته‌مدا ماوه‌ی 2886 رۆژ له پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی ژاپۆندا مایه‌وه.
