داوا لە تورکیا دەكرێت بۆ ئۆپەراسیۆنی ئدلب گفتوگۆ لەگەڵ سووریا بكات
ولوچ ئۆزولكەر سەركونسوڵی خانەشینكراوی توركیا، لە دیمانەیەكیدا لەگەڵ رۆژنامەی (جومهوریەت)ـی توركی، پێی وایە توركیا لە لە گفتوگۆ و دیالۆك لەگەڵ سووریا زیاتر سووریا هیچ ڕێگەیەکیتری نییە.
ئەو دەڵێت: "ئێمە وەكوو توركیا نابێت ئەگەری ئەوە دانەنێین، كە دوای ئۆپەراسیۆنی ئدلب سووریا داوای ئەلباب و عەفرین ناكاتەوە، چونكە لە ئەنجامدا ئەو 2 شارەش سەر بە سووریان و بە شەرعی خاكی سووریایە، بۆیە لە گفتوگۆ و دیالۆگ زیاتر هەر رێگەیەكی تر بگرینە بەر، بە زیانی توركیا دەشكێتەوە".
لە لایەكی ترەوە نوح ئالبەیراك نووسەری دیاری توركیا و نزیك لە ئاكپارتی، لە دیمانەیەكیدا لەگەڵ تەلەفزیۆنی (خەبەر تورك) ئاماژەی دا توركیا ناتوانێت ئەمجارەیان بەرگەی شەپۆلێكی تری ئاوارە بگرێت.
نوح پێی وایە ئەو قەیرانە داراییەی تووشی توركیا بووە، ریگە نادات 2 ملیۆن ئاوارەی تری سووری لە ئدلبەوە بێنە توركیا، بۆیە پێیوستە توركیا رێگە لە ئۆپەراسیۆنی ئدلب بگرێت و رێگەی دیبلۆماسی بدۆزێتەوە.
باسنيوز
