50 ساڵی تر ئه‌م پیشانه لە جیهاندا نامێنن
زانایانی بواری كار و ئابووری چه‌ند پیشهیەكیان دەستنیشان كردووە كە پێیانوایه دوای 50 ساڵی دیكه به‌ره‌و نه‌مان دەچن.
ڕۆژنامه‌ی "لۆس ئه‌نجلوس"ی ئه‌مریكی نووسیویه‌تی "به‌هۆی پێشكه‌وتنی ئۆتۆمبێلی ئۆتۆماتیكییەوە، پێشبینی ده‌كرێت دوای چه‌ند ساڵێكی دیكه 5 ملیۆن كه‌س له‌وانه‌ی لە بواری شوفێریدا كار ده‌كه‌ن، له ئه‌مریكا به بێكار بمێننه‌وه".
هەروەها رۆژنامه‌ی ناوداری "فۆربس"ی ئابووری پێی وایه كه تا ساڵی 2020 كاری پۆسته‌چی له جیهاندا به‌رێژه‌یه‌كی زۆر به‌ره‌و كهمبوونەوە ده‌چێت.
رۆژنامه‌ی "نیویۆرك پۆست"ی ئەمریكییش پێی وایه كە به‌هۆی دروستكردنی ژماره‌یه‌كی زۆر له رۆبۆتی تایبه‌ت بەلێخوڕینی فڕۆكە، گومان ده‌كرێت پیشه‌ی شۆفێری فرۆكه‌ش نه‌مێنێ.
هەروەها رۆژنامه‌ی ده‌یلی ستار پێی وایه تا ساڵی 2030 پیشه‌ی ناوبژیوانی تۆپی پێ و وەرزشەكانی تر به‌ته‌واوی لەنێوبچێ، ئەمەش به‌هۆی پێشكه‌وتنی ته‌كنۆلۆژیا و چاودێریكردنی یاریگاكان له رێگه‌ی كامێرای زیرەكەوە.
bas news-
