ئەمەریکا : ئێران بە بەرپرس دەزانین لە هەر هێرشێک بۆسەر دامەزراوەکانمان

ئەمەریکا : ئێران بە بەرپرس دەزانین لە هەر هێرشێک بۆسەر دامەزراوەکانمان
ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا هۆشداری دەداتە ئێران کە وەڵامی خێرای دەبێت ئەگەر بێتو تاران هێرشبکاتە سەر هاووڵاتیان و دامەزراوەکانی ئەمەریکا لە عێراق.

بەگوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی رۆیتەرز، کۆشکی سپی لە بەیاننامەیەکی هۆشداری دەداتە ئێران لەبارەی هێرشکردنە سەر کونسوڵخانەکەی لە بەسرە و دامەزراوەکانی لە بەغدا و دەڵێت: "ئێران هیچ کارێکی نەکردووە بۆ راگرتنی هاوئاوازانی لە هێرشنەکردن، کە تاران خۆی پارە، راهێنان و چەکیان پێشکەش دەکات".

کۆشکی سپی دەشڵێت: "ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا رژێمەکەی تاران لە ئەگەری هەر هێرشێک کە دەبێتە هۆی زیانگەیاندن بە خەڵک و دامەزراوە حکوومییەکانی ئەمەریکا بە بەرپرس دەزانێت. ئەمەریکا زۆر خێرایانە وەڵامی بەرگریکردن لە ژیانی هاووڵاتیانی دەداتەوە".

هەفتەی رابردوو، بە مووشەک و گولە هاوەن، هێرشکرایە سەر چەند ناوچەیەکی نزیک لە کونسوڵخانە و باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەسرە و بەغدا، بەڵام هێرشەکان هیچ زیانێکی گیانی و ماددیان بەدواوە نەبوو.

پێشتر کۆماری ئیسلامی ئێران هەڕەشەی ئەوەی کردبوو کە ئەگەر پێویستبکات، هێرشدەکاتە سەر ئەمەریکا و هاوپەیمانانی لە ناوچەکە.





K24
Top