ئەمریکا: دەبێ ئێران قەرەبووی ماددیی کەسوکاری قوربانییانی هێرشەکەی خوبەر بکات
بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی (سکای نیوز)، خاتوو بێریل هاوەل، دادوەری دادگای فیدڕالی لە ئەسکەندەرییە لە ویلایەتی ڤێرجینیا سزاکەی بەسەر سوپای پاسداران و حکوومەتی ئێراندا سەپاندووە.
سزاکە بریتییە لە پێبژاردنی 104.7 ملیۆن دۆلار بۆ کەسوکاری 19 سەربازی ئەمریکی، کە لە تەقینەوەی بارهەڵگرێکی بۆمبڕێژکراو لە مانگی 6ـی 1996 لە بورجی خوبەر لە شاری زەهران لە سعودیە، گیانیان لەدەست دا.
دوای تەقینەوەکە، دادگای ئەمریکی تۆمەتی ئەنجامدانی تەقینەوەکەی دایە پاڵ 13 ئەندامی میلیشیای حزبوڵلای لوبنانی بە پاڵپشتیی سوپای پاسداران.
باسنیوز
