ئەڵمانیا هه‌ڕه‌شه‌ى ده‌ستێوه‌ردانى سه‌ربازى ده‌كات له سوریا
شتیڤن زایبرت، وتەبێژی حکومەتی ئەڵمانیا، رایگەیاند لەگەڵ ئەمەریکا و ئەوروپییەکان لە دانوستاندان تا لە ئەگەری به‌کارهێنانی چەکی کیمایی لەلایەن حکومەتی سوریاوە لە ئیدلب دەستێوەردانی سەربازی بکه‌ن لەو وڵاتە.
ئاماژەى بەوەشکردووە، کە بڕیارێکی لەوشێوەیە پێویستی بە ره‌زامه‌ندى پەرلەمانى ئه‌ڵمانیا هەیە.
لای خۆیەوە ئەندریا نالیس، سەرۆکی پارتی دیموکراتی سۆسیالیستی ئەڵمانی کە هاوبەشێکی بچووکە لە هاوپه‌یمانییه‌كه‌ى میرکل جه‌ختیله‌وه‌كردووه‌ته‌وه، پارتەکەی لە پەرلەمان و حکومەت رازینابێت لە بەشداریکردنی وڵاتەکەی لە شەڕی سوریا.
چه‌ند رۆژێكه سوریا و روسیا بۆردومانى ئاسمانى ئیدلب-یان ده‌ستپێكردووه و هه‌ڕه‌شه‌ى كۆنتڕۆڵكردنى ته‌واوى شاره‌كه ده‌كه‌ن له رێگه‌ى هێرشى زه‌مینیی و ئاسمانییه‌وه.
خەندان
