سەرۆکی سودان حکومەتی وڵاتەکەی ھەڵوەشاندەوە
بەپێی ھەواڵێکی ئاژانسی ھەواڵی ڕۆیتەرز، بەشیر بڕیاریداوە حکومەت ھەڵبوەشێنێتەوە و ژمارەی وەزارەتەکان لە ٣١ وەزارەتەوە بۆ ٢١ وەزارەت کەمبکاتەوە
ئەو ھەنگاوە لەکاتێکدا خەرتوم لەھەوڵدایە بۆ کەمکردنەوەی خەرجییەکان و چارەسەرکردنی قەیرانێکی سەختی کەمبوونەوەی دراوی قورس و داڕوخانی ئابووری ئەو وڵاتە.
ھێشتا ھیچ پێکھاتەیەکی نوێی حکومەت ڕانەگەیەنراوە.
لەوکاتەی باشووری سودان لە ساڵی ٢٠١١ دا سەربەخۆیی خۆی ڕاگەیاند و سێ یەکی بەرھەمھێنانی نەوتی لەگەڵ خۆیدا برد، سودان بەدەست قەیرانێکی سەختی ئابوورییەوە دەناڵێنێت.
خەندان-
